هەواڵی کوردستان ئێستا

بوومەلەرزەیەك هەولێر و دهۆك دەهەژێنێت

بوومەلەرزەیەك هەولێر و دهۆك دەهەژێنێت
بوومەلەرزەیەك هەولێر و دهۆك دەهەژێنێت

2021-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بوومەلەرزەیەك لە باكووری شاری هەولێر و بە دووری 25 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی ئاكرێ‌ ڕوویدا. بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە كاتژمێر 12:04 خوولەك بوومەلەرزەیەك بە دووری 25 كیلۆمەتر لە شارۆچكەی ئاكرێ‌ ڕوویدا. ڕاشیگەیاندووە، بوومەلەرزەكە بە گوڕی 3.2 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و لە قوڵایی 10 كیلۆمەتر بووە. لای خۆشیانەوە، هاووڵاتیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە ئاكرێ‌ و هەولێر و دهۆك ئاماژەیان بەوەكردووە، هەستیان بە بوومەلەرزەكە كردووە. شارۆچكەی ئاكرێ‌ لە ڕووی ئیدارییەوە سەر بە پارێزگای دهۆكە و دەكەوێتە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگاكە و باكووری پارێزگای هەولێر.

The post بوومەلەرزەیەك هەولێر و دهۆك دەهەژێنێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.