حکومەتی هەرێم، لهبارهى رێكارهكانى بهرهنگاربوونهوهى كۆرۆنا بڕیارى نوێ دهدات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەینێ لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا بۆ بڕیاری نوێ لە مانگی رەمەزاندا کۆدەبێتەوە.
جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای نزیک لە پارتی راگەیاندووە، سبەینێ لیژنە باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و بە پشتبەستن بە داتاکانی رۆژانی رابردوو و هەروەها ئەو داتایانەی سبەینێ دەگاتە دەستیان، لەگەڵ هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندروستی، بڕیاری نوێ دەردەکەن.
ئاماژهی بهوهشكردووه، رێکارەکانی خۆپارێزی دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ مانگی رەمەزان جیاوازتر دەبێت و بابەتی پاراستنی تەندروستی خەڵک لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت. دەشڵێت، "بژێوی و کەسابەتی خەڵک لەبەرچاو دەگیرێت".
وتەبێژی حکومەتی هەرێم راشیگهیاندووه، بەپێی داتاکانی چەند رۆژی رابردوو، رێژەی توشبوون زیادیکردووە و مردن کەمبووەتەوە، بە پشتبەستن بە هەڵسەنگاندنەکانی وەزارەتی تەندرووستی، بڕیاری دیاریکراو و تایبەت بە رێکارەکانی خۆپارێزی بۆ مانگی رەمەزان دەردەکرێت، بەجۆرێک هاوسەنگی لەنێوان بژێوی هاوڵاتیان و خۆپارێزی کۆرۆنادا دروست ببێت.
لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیەوە، باسی لەوەکرد، لیژنەکە توانای هەموو جۆرە بڕیارێکی هەیە بۆ خۆپارێزیی، بە هەموو جۆرەکانی قەدەغەی هاتوچۆشەوە.