هەواڵی کوردستان ئێستا

كه‌ركوك.. بەھۆی رووخانی دیوارێکەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا

كه‌ركوك.. بەھۆی رووخانی دیوارێکەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا
كه‌ركوك.. بەھۆی رووخانی دیوارێکەوە سێ کرێکار گیانیان لەدەستدا

2021-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رووخانی دیوارێک بووە هۆی گیانلەدەستدانی سێ کرێکاری بیناسازی.

بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەگوندی گورگەچاڵی سەر بە پارێزگای کەرکووک بەھۆی رووخانی دیوارەوە سێ کرێکاری عەرەبی ئاوارەی خەڵکی حەویجە گیانیان لەدەستدا.

ئەو سێ کرێکارەی لەرووداوەکەدا گیانیان لەدەستدا لەو کاتە سەرقاڵی کرێکاری بوون و خزمی یەکترن و دووانیان ئامۆزا و ئەوی تر پورزایانە.

رزگاربوویەکی رووداوەکە بە ناوی عەبدوڵڵا ئەحمەد لەلێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "ئەمڕۆ یەکەم رۆژی کارکردنمان بوو لەو شوێنە کە بڕیاربوو لەسەرووی ئەو دیوارەوە جەمەلۆن دابنرێت کە بەرزی دیوارەکە ٢٠ مەتر بوو. لەکاتی کارکردنماندا ئەندازیاری پرۆژەکەیش لەگەڵمانبوو. ئەو سێ کرێکارە بەخاکەناز لەژێر دیوارەکەدا کارمان دەکرد و من ھەستم بەلەرزین و جوڵەی دیوارەکە کرد و ھاوارم بۆیانکرد و رامکرد و دوورکەوتمەوە، بەڵام ئەوان فریا نەکەوتن و دیوارەکە بەسەریاندا رووخا و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا".

هەروەها سەعەد عەبدولجەبار کە خزمی کرێکارە قوربانییەکان بوو بە بەئاژانسی ئانادۆڵوی گوت: "ئەو سێ کەسوکارەی ئێمە کە ئەمڕۆ لەو رووداوە گیانیان لەدەستدا خەڵکی ناحیەی ریازی سەربەقەزای حەویجەن و لەدوای ھاتنی داعش بۆ ناوچەکەیان ئاوارەی پارێزگای کەرکووک بوون و سەرقاڵی کرێکاری بوون بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانیان و خێزانەکەی لەدۆخێکی سەختی ژیاندان و لەخانوی کرێ دان".

سەعەد کەمتەرخەمی ئەندازیاری پرۆژەکەی بە هۆکاری رووداوەکە تۆمەتبار کرد و گوتی: "رۆڵەکانمان بە هۆی کەمترخەمی ئەندازیاری پڕۆژەکەوە بوونە قوربانی و تاکە ھۆکاریش بۆ ئەو دەگەڕێتەوە".