هەواڵی کوردستان ئێستا

نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی كۆبوونه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی كۆبوونه‌وه‌
نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی كۆبوونه‌وه‌

2021-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

دیدار و کۆبوونەوەکانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لەچوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق دەستیپێکرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستکەوتوون، نێچیرڤان بارزانی لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمی ژمارەیەک دۆسیەی گرنگ تاوتوێ دەکرێن لە سەرووی هەموویانە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا بە تایبەت پرسی بوودجە کە پەسەندکردنی لە لایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە، لە ئێستادا کۆتایی بە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان دوو لایەن هێناوە.

نێوەرۆی ئەمڕۆ شەممە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتبووە بەغدا.

ئەم سەردانەی نێچیرڤان بارزانی بۆ بەغدا دوای ئەو سەردانەی دێت کە لە کۆتایی مانگی رابردوودا، بۆ فەڕەنسا ئەنجامی دابوو.