هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زان لیژنه‌ى بینینى مانگ كۆده‌بێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زان لیژنه‌ى بینینى مانگ كۆده‌بێته‌وه‌
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: بۆ دیاریكردنى یه‌كه‌م رۆژى ره‌مه‌زان لیژنه‌ى بینینى مانگ كۆده‌بێته‌وه‌

2021-04-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌، لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، بەمەبەستی دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئێوارەی سبەی یەک شەممە ١١⁄ ٤⁄ ٢٠٢١ بەھەماھەنگی لەگەڵ لێژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێ ی بەڵگە شەرعی و زانستیەکان بریار لەسەر دیاری کردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، لیژنەکە "بەپێی بەڵگە شەرعییەکان" بڕیار لەبارەی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدات.