سەرۆک وەزیرانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەک خۆپیشاندەری بەسرە دیداری ئهنجامدا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاند کە خۆپیشاندان مافێکی رەوای ھاووڵاتییانە و دەوڵەت پارێزگاری لێ دەکات.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە مستەفا کازمی لە میانی سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای بەسرە چاوی بە ژماریەک خۆپیشاندەر کەوتووە کە لە نزیک پڕۆژەی بەندەری فاوی گەورە گردببوونەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە میانی دیدارەکەدا رایگەیاندووە کە خۆپیشاندان مافێکی رەوای ھاووڵاتییانە و دەوڵەت پارێزگاری لێ دەکات، بەڵام بەو مەرجەی کە زیان بە دامەزاروە گشتیی و تایبەتییەکان بگەیەنێت.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە مستەفا کازمی لە میانی دیدارەکەدا داوای لە خۆپیشاندەرانی بەسرە کردووە وادەیەک دیاری بکەین بۆ ئەوەی لە بەغدا چاوی بە شاندی خۆپیشاندەرانی پارێزگاکە بکەوێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی گەیشتبووە پارێزگای بەسرە لە میانیدا بەردی بناغەی بەندەری فاوی گەورەی دانا.