حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ژماره‌یه‌ك بڕیارى ده‌ركرد
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، پرۆسەی خوێندنی ناو پۆل لە هەردو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا رادەگیرێت و تەنها خوێندن بەشێوەی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.
جوتیار عادل له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا وتیشى، لە رۆژی پێنجشەممەوە دەوامی فەرمانبەران ئاسایی دەکرێتەوە و داوا لەسەرجەم شوێنە گشتییەکانیش دەکەن پابەندی رێنماییەکان بن، بەپێچەوانەوە شوێنەکانیان دادەخرێن.
ئه‌وه‌شى وت: دوای گفتوگۆ و تاوتوێكردنی راپۆرتی وه‌زیرانی ته‌ندرووستی و په‌روه‌رده كۆمه‌ڵێك بڕیار دران.
ده‌قی بڕیاره‌كان:
یه‌كه‌م: فه‌رمان به پارێزگا و به‌رپرسه ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كراوه رێكار دژی نه‌به‌ستنی ماسك بگرنه به‌ر.
دووه‌م: مه‌راسیمه ئاینییه‌كانی مانگی ره‌مه‌زان سنووردار ده‌كرێن.
سێیه‌م: خوێندن له سه‌رجه‌م قوتابخانه و په‌یمانگه‌كانی سه‌ر به په‌روه‌رده به حكومی و ئه‌هلییه‌وه راده‌گیرێت و ته‌نیا به رێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی به‌رده‌وام ده‌بێت.
چواره‌م: سنووره‌كانی هه‌رێم به رووی شاره‌كانی عێراق وه‌ك پێشتر ده‌بێت.
پێنجه‌م: خوێندنی سه‌ر به وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا وه‌ك خوێندنی پێشوو به سیستمی ئاوێته به‌رده‌وام ده‌بێت و پراكتیك له هۆڵی خوێندن ده‌بێت.
شه‌شه‌م: شوێنه گشتییه‌كان سنووردار ده‌كرێن و هه‌ر شوێنێك پابه‌ند نه‌بێت داده‌خرێت و خاوه‌نی سزا ده‌درێت.
حه‌وته‌م: فه‌رمان به پارێزگا و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان كراوه رێگه به هیچ گردبوونه‌وه‌یه‌كی خه‌ڵك نه‌ده‌ن و پرسه قه‌ده‌غه‌یه و رێكار له دژیان وه‌ربگرن.
هه‌شته‌م: ئاساییكردنه‌وه‌ی ده‌وامی فه‌رمی و پێنجشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌وامه.
نۆیه‌م: ئه‌م بڕیارانه له 12ی 4ی 2021ه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێن.