سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری بەرگری کەنەدا دەکات
2020-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
میونشن-KDP.info- ئەمڕۆ شەممە 2020/2/15 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری میونشن پێشوازی لە هارجیت سەججان وەزیری بەرگری کەنەدا کرد .
لە کۆبوونەوەکەدا ، وەزیری بەگری کەنەدا ئاماژەی بەوەدا کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە هاوکاریی و راهێنانەکانیان بە هێزی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی کەنەدای کرد بۆ هاوکارییەکانی وجەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە هەوڵی نەهێشتنی ئەو فاکتەرانە بدرێت کە زەمینە بۆ سەرهەڵدان و چالاکبوونی تیرۆر دەرەخسێنن.
وەزیری بەرگری کەنەدا هەروەها ستایشی هەرێمی کوردستانیشی کرد کە بووەتە پەناگەیەکی ئارام بۆ ئاوارە و پەنابەران.