هەواڵی کوردستان ئێستا

یەکێتی زانایانی لقی هەولێر لەمانگی ڕەمەزان تەڵاق چاک ناکەینەوە

یەکێتی زانایانی لقی هەولێر لەمانگی ڕەمەزان تەڵاق چاک ناکەینەوە
یەکێتی زانایانی لقی هەولێر لەمانگی ڕەمەزان تەڵاق چاک ناکەینەوە

2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێر ی یەکێتی زانایان رایگه‌یاند: لەسەر ڕاسپاردەی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان کێشەکانی جیابوونەوە( الطلاق ) لەلێژنەی فەتوای هەولێر ڕای ناکرێت تا دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز.

ملا رعد ئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێر ی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان رایگه‌یاند: لێژنەی فەتوای هەولێر لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێز شێخ نیاز راغب نەقشبەندی بەرپرسی لقی هەولێر ی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بڕیاری داوە لە مانگی رەمەزانی پیرۆز لە ڕۆژانی دوو شەم و پێنچ شەم دادەنیشن تەنها بۆ وەلام دانەوەی پرسیارەکانی پەرستش ومامەلەکردن ( العبادات والمعاملات ) وەکو ڕۆژوو و زەکات و کڕین و فرۆشتن .

هه‌روه‌ها له‌ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی یه‌كێتی زانایانی لقی هه‌ولێر ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ ڕوو: کێشەکانی جیابوونەوە ( الطلاق ) ڕای ناکرێت تا دوای مانگی رەمەزانی پیرۆز.