هەواڵی کوردستان ئێستا

ڕاگەیەنراوێكی بەپەلە لەبارەی هەڵكشانی كۆرۆناوە

ڕاگەیەنراوێكی بەپەلە لەبارەی هەڵكشانی كۆرۆناوە
ڕاگەیەنراوێكی بەپەلە لەبارەی هەڵكشانی كۆرۆناوە

2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت، ئامارەكانی كۆرۆنا بە ڕادەیەكی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەك رێژەی تووشبوون گەیشتووەتە ١٢٪‏، واتا لە هەر سەد كەسێك كە پشكنینیان بۆ دەكرێت ١٢ كەسیان تووشبووی نەخۆشیەكەن. بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە ڕأگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەكە زۆر زیادیكردووە و تەنها لە دوێنێ و ئەمڕۆدا (٥) هاووڵاتی بە نەخۆشیەكە گیانیان لەدەستداوە لە سنوورەكەمان. ئاشكراشیكرد، داواكارین هاووڵاتیان ئەم ئامارانە بە هەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێكارەكانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بكەن، بەشێوەیەك دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێكەڵیی زۆر، هەروەها ماسك بەكاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن. ڕوونیشیدەكاتەوە، ئەم ڕێكارانە لەگەڵ هاتنی مانگی ڕەمەزانی […]

The post ڕاگەیەنراوێكی بەپەلە لەبارەی هەڵكشانی كۆرۆناوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.