هەواڵی کوردستان ئێستا

ھۆشدارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستی گەرمیانه‌وه‌

ھۆشدارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستی گەرمیانه‌وه‌
ھۆشدارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستی گەرمیانه‌وه‌

2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاماره‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی گەرمیان هۆشدارى ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: داواکارین ھاوڵاتیان یٔەم یٔامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه‌، یٔامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪‏، واتا لە ھەر سەد کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن. ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوە و تەنھا لە دوێنێ و یٔەمڕۆدا (٥) ھاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، بۆیە داواکارین ھاوڵاتیان یٔەم یٔامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی گەرمیان راشیگه‌یاندووه‌، یٔەم رێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵتر بکرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ یٔەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی و یٔاسوودەیی تێپەڕێت.