ھۆشدارییەک لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى تەندروستی گەرمیانه‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاماره‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی گەرمیان هۆشدارى ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت: داواکارین ھاوڵاتیان یٔەم یٔامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه له راگه‌یه‌نراوێكدا رایگه‌یاندووه، یٔامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی توشبون گەشتوەتە ١٢٪، واتا لە ھەر سەد کەسێک کە پشکنینیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان توشبوی نەخۆشیەکەن. ھاوکات رێژەی گیان لەدەستدانیش بە نەخۆشییەکە زۆر زیادیکردوە و تەنھا لە دوێنێ و یٔەمڕۆدا (٥) ھاوڵاتی بە نەخۆشیەکە گیانیان لەدەستداوە لە سنورەکەمان دا.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، بۆیە داواکارین ھاوڵاتیان یٔەم یٔامارانە بە ھەند وەربگرن، خۆیان بپارێزن و رێکارەکانی خۆپارێزیی بە تەواوی جێبەجێ بکەن، بەشێوەیەک دوور بن لە قەرەباڵەغی و تێکەڵیی زۆر، ھەروەھا ماسک بەکاربێنن و دەستیان بە بەردەوام بشۆن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى تەندروستی گەرمیان راشیگه‌یاندووه، یٔەم رێکارانە لەگەڵ ھاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەبێت زیاتر و توندوتۆڵ‌تر بکرێت لەلایەن ھاوڵاتیانەوە بۆ یٔەوەی مانگەکەمان بە سەلامەتی و یٔاسوودەیی تێپەڕێت.