هەواڵی کوردستان ئێستا

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 174 ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 174 ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌
بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 174 ملیۆن دۆلاری خسته‌ بازاڕه‌وه‌

2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده

ئەمڕۆ دووشەممە بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 174 ملیۆن دۆلاری لە مەزادی دراوەکاندا فرۆشت، بەراورد بە دوێنێ زیاتر لە 20م لیۆن دۆلار زیاتری خستووەتە بازارەوە، ئەوەش کاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی نرخەکەى بەرامبەر بە دیناری عێراقی.

بەپێی داتاکانی بانکی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە بانکەکە بڕی 174 ملیۆن و 268 هەزار دۆلاری لە مەزادی دراوەکاندا فرۆشتووە کە بەراورد بە دوێنێ بڕی فرۆشتنەکەی زیادی کردووە بەزیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار.

ئاماژە بەوەشکراوە، "بانکی ناوەندی بە نرخی بنەڕەتی دۆلاری فرۆشتووە کە پێشتر لە بودجەدا دیاری کراوە، ئەویش 1460 دینارە بۆ هەر دۆلارێک".

دوێنێ یەکشەممە بانکی ناوەندی بڕی 156 ملیۆن و 683 هەزار دۆلاری لە مەزادی دراوەکاندا فرۆشتووە.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، " لەکۆی ئەو دۆلارانەی کە لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا فرۆشراون 193 ملیۆن و 478 هەزار دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی هاوسەنگییەکانی دەرەوەی وڵات بە شێوەی حەواڵەکردن خەرجکراوە و 19 ملیۆن و 210 هەزار دۆلاری بە نەختینەیی ماوەتەوە".

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کەمی خستنەڕووی دۆلار لەلایەن بانکەکەوە، نرخی دۆلار بەرامبەر دینار بەرزبوونەوەى بەرچاوی بەخۆیەوە بینی، بەڵام بەڕای چاودێریانی ئابوری، ئەم هەنگاوەی بانکی ناوەندی، کاریگەری دەبێت لەسەر کەمکردنەوەى نرخەکەی.

سه‌رچاوه‌: ناس كورد