هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاگاداریەک لەبەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەوه‌

ئاگاداریەک لەبەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەوه‌
ئاگاداریەک لەبەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرەوه‌

2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومرە، کۆمپانیاکانی حەج وعومرە له‌ كۆتایی هاتنى ماوەی پێشکەش کردن بۆ وەرگرتنی تەندەرو رێنمایەکان ئاگادار ده‌كاته‌وه‌.

له‌ ئاگادارینامه‌كه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌دا هاتووه‌، دوای ئاگادارکردنەوەی سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج وعومرە و درێژ کردنەوەی ماوەی پێشکەش کردن بۆ وەرگرتنی تەندەرو رێنمایەکانی ( گەشتی عومرە)ی وەرزی ئەمساڵ ٢٠٢١، ئەمرۆ دووشەممە وادەی دیاریکراو کۆتایی ھات و دابەشکردنی تەندەرو رێنمایەکان لەرێکەوتی ١ ١٢/٤/٢٠٢ کاتژمێر ١٢ی پاش نیوەرۆ وەستێنرا.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ئەو کۆمپانیانەی کەتەندەرو رێنمایەکانیان وەرگرتووە و مامەڵەکانیان تەواو کردوە ،تەنھا ئەوان مافی گەشت کردن و گواستنەوەی عومرەکارانیان ھەیە لەھەرێمی کوردستان ، بەپێچەوانەوە ھەرکۆمپانیایەک بەدەر لەرێنمایەکان سەرپێچی بکات ڕووبەروی یاسای دەکرێتەوە.