هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. قەدەغەی هاتوچۆی تا کۆتایی مانگی رەمەزان درێژکرایەوه‌

عێراق.. قەدەغەی هاتوچۆی تا کۆتایی مانگی رەمەزان درێژکرایەوه‌
عێراق.. قەدەغەی هاتوچۆی تا کۆتایی مانگی رەمەزان درێژکرایەوه‌

2021-04-12 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده

لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتی نیشتمانیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دوای کۆبوونەوەی لیژنەکە کە بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی بەڕێوەچوو، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردراوە بە جێبەجێکردنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە مانگی رەمەزاندا بەجۆرێک قەدەغەی هاتوچۆ لە کاتژمێر هەشتی شەو تاوەکو کاتژمێر پێنجی بەیانی دەبێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە رۆژانی هەینی و شەممە قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی دەبێت.

هەریەک لە دەرمانخانەکان، شوێنەکانی فرۆشتنی کەولوپەلی خۆراک و سەوزە و میوە، نانەواخانە و سەموونخانەکان بەدەر کراون لە بڕیارەکە و رۆژانە تاوەکو کاتژمێر حەوتی ئێوارە بەردەوام دەبن لە کارەکانیاندا.

هاوکات بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە، بڕیاردراوە کە دەوامی سەرجەم فەرمانگەکانی حکوومەت یەک کاتژمێر کەم بکرێتەوە.

بەهۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، حکوومەتی عێراق مانگی شوباتی رابردوو بڕیاریدا بە راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی نیمەچەیی و تەواوەتیی.

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق، کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە 932 ھەزار و 899 کەس و لەو ژمارەیەش 14 ھەزار و 757 کەس گیانیان لەدەستداوە و 820 ھەزار و 532ـی دیکەیش چاکبوونەتەوە.