هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی عێراق: داوا لەهاوڵاتیان دەكەین پەلە بكەن لەوەرگرتنی ڤاكسین

تەندروستی عێراق: داوا لەهاوڵاتیان دەكەین پەلە بكەن لەوەرگرتنی ڤاكسین
تەندروستی عێراق: داوا لەهاوڵاتیان دەكەین پەلە بكەن لەوەرگرتنی ڤاكسین

2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی عێراق داوایه‌كی بۆ خۆكوتان به‌ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا ئاراسته‌ی هاووڵاتیان كرد وهۆشداریش له‌بڵاوبوونه‌وه‌ وتوشبوویه‌كى زۆر له‌عێراق ده‌دات.

حه‌سه‌ن ته‌میمی، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق ئه‌مرۆ داوای له‌هاووڵاتیان كرد كه‌په‌له‌ بكه‌ن له‌وه‌رگرتنی ڤاكسینی دژه‌ كۆرۆنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌ر به‌مه‌ترسییه‌كانی په‌تاكه‌ بگیرێت.

ته‌میمی داواشی له‌هاوڵاتیان كرد كه‌پابه‌ندبن به‌ڕێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی له‌په‌تای كۆرۆنا په‌یڕه‌و بكه‌ن.

هاوكات وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا داوای له‌هاوڵاتیان كردوه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زاندا خۆیان به‌دووربگرن له‌ئه‌نجامدانی به‌ربانگی به‌كۆمه‌ڵ وبه‌پێویستیشى زانی كه‌هاوڵاتیان پابه‌ندبن به‌ڕێنمایی و ڕێكاره‌كان بۆ به‌رگرتن له‌په‌تاكه‌.
ته‌میمى هۆشدارى ئه‌وه‌شى داوه‌ كه‌به‌هۆی په‌تاكه‌وه‌ توشبوویه‌كی زۆر له‌نه‌خۆشخانه‌كان خه‌وێنراوون.