بەبونەی مانگی رەمەزان 946 زیندانكراو لەئیمارات وبەحرەین وسودان ئازادكران
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بهبونهى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه، بۆ ئه‌مساڵ، هه‌ر یه‌كه له‌ئیمارات وبه‌حره‌ین وسودان بریاریان دا، به‌ئازادكردنى 946 زیندانكراو.
ئاژانسى هه‌واڵى فه‌رمى ئیماراتى بڵاویكرده‌وه: به‌فه‌رمانێكى فه‌رمى، لێخۆشبون بۆ 553 زیندانكراو ده‌ركراوه كه‌له‌هه‌ردوو ره‌گه‌زن، ولهئیمارهى ره‌ئس ئهلخهیمهش 213 كه‌سیان ئازادكردوه، ئه‌مه‌ش بهبونهى هاتنى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆز.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌كى دیكه‌وه، جێشینى به‌حره‌ین، شا حه‌مه‌د بن عیسا، بهمهرسومێكى فه‌رمى، لێخۆشبوونى بۆ 91 زیندانى ده‌ركردوه كه‌تاوانى جیاوازیان هه‌بووه، وئازادكراون.
هه‌روه‌ها له‌وڵاتى سودانیش، 89 كه‌س ئازادكراون له‌ویلایه‌تى جه‌زیره و باكورى دارفۆر، ئه‌م ده‌ست پێشخه‌رییه‌ى ئه‌و سێ وڵاته، بهبونهى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه‌وه بوه، كه‌ئه‌مرۆ یه‌كه‌م رۆژى مانگى ره‌مه‌زانى پیرۆزه له‌وڵاتانى ئیسلامى، ودووه‌م ساڵه موسڵمانان له‌نێو په‌تاى كۆرۆنا مانگى ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن.