ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوای پشتیوانی زیاتر له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
نوێنه‌رانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌كه‌ن بۆ پێشخستنی كاره‌كانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا سزای زیاتر بخه‌نه سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی باڵای دانوستانه‌كانی سووریا، ئه‌نه‌س عه‌بده له‌گه‌ڵ هاوسه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆن له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا، هادی به‌حرا له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا له باره‌ی سووریا، گوتاریان پێشكه‌ش كرد.
ئەنەس عه‌بده هاوكاریكردنی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتیی ئه‌ورووپای به پێویستزانی بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا دراون.
ناوبراو بیری خسته‌وه كه وێڕای په‌نابردنه به‌ر هه‌موو رێگایه‌ك بۆ كاركردنی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور له جنێڤ له‌لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنی سووریایه‌وه، كه‌چی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رێگری ده‌كات له‌وه، باسی له‌وه كرد كه چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتیی ئه‌ورووپایشه و یه‌كێتییه‌كه زۆر ئامرازی له‌به‌رده‌سته بۆ ئه‌مه و پێویسته به‌كاریان بهێنێت.
هەروەها هاوسه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی سووریا له لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور، هادی به‌حرا داوا له یه‌كێتیی ئه‌ورووپا كرد بۆ پێشخستنی كاره‌كانی لیژنه‌ی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستووری سووریا سزای زیاتر بخه‌نه سه‌ر رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د.