هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمەریکا داوای ڕاگرتنی کاتیی ڤاکسینی جۆنسن&جۆنسن‌ی دژ بە کۆرۆنا دەکات

ئەمەریکا داوای ڕاگرتنی کاتیی ڤاکسینی جۆنسن&جۆنسن‌ی دژ بە کۆرۆنا دەکات
ئەمەریکا داوای ڕاگرتنی کاتیی ڤاکسینی جۆنسن&جۆنسن‌ی دژ بە کۆرۆنا دەکات

2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

ئاژانسەکانی تەندروستی فیدراڵی ئەمەریکا ڕۆژی سێشەممە پێشنیاری کرد بەکارهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنای کۆمپانیای جۆنسن&جۆنسن کە بە یەک بەش لێدەدرێت ڕابگیرێت، پاش ئەوەی شەش کەسی کە ڤاکسینەکەیان وەرگرتووە توشی گرفتی دەگمەن بوون لە ناویاندا مەینی خوێن.

نێوەندی ئەمەریکا بۆ کۆنترۆڵکردن و ڕێگەگرتن لە نەخۆشییەکان(CDC ) ڕۆژی شەممە کۆبونەوەیەک دەکات بۆ تاوتوێکردنی هۆکارەکان. هەر شەش کەسەکە ژن بوون و تەمەنیان لە 18 بۆ 48 ساڵ بووە. ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمس لە زاری کاربەدەستانەوە دەڵێت ژنێکیان گیانی لەدەستداو و ژنێکی تریش لە نێبراسکا لە نەخۆشخانە هێڵراوەتەوە بەهۆی ڕەوشی خراپی.

CDCو بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا ڕایگەیاند لە ئێستادا ڕووداوە خراپەکان زۆر دەگمەنن.

هەتا 12 ی مانگی 4 زیاتر لە 6 ملیۆن و 800 هەزار ڤاکسینی جۆنسن&جۆنسن لە ئەمەریکا بەکارهاتووە.

ئەم هەنگاوەی CDC کەمتر لە هەفتەیەک پاش ئەوە دێت کە بەڕێوەبەرایەتی دەرمانی ئەوروپا ڕایگەیاند پێداچوونەوە بەسەر خوێن مەینی دەگمەن دەکات لە 4 کەسدا کە لە ئەمەریکا ڤاکسینەکەیان لێدراوە.