شانەی راگەیاندنی ئه‌منى:چوار موشەک له‌به‌غدا کەوتوەتە خوارەوە وهیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه
2020-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی
به‌غدا-اه‌ع
شانەی راگەیاندنی ئه‌منى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه رایگەیاند،چوار موشەک جۆرى كاتیۆشا لە بەغدا کەوتۆته خوارەوە سێ موشەکیش لەناوچەی سەوزی بەغدا بووه .
شانەی راگەیاندنی ئه‌منى راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە وده‌ستى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه باسی لەوەکردوە، شەوی رابردو چوار موشەک لە جۆری کاتیۆشا ئاڕاستەی ناوچەی سەوز بەغدا کراون و یەکێک لە موشەکەکان لە نێو بارەگای لۆجستی حەشدی شەعبی کەوتوەتە خوارەوە.
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه ڕوونیشیكرده‌وه ئاڕاسته كردنى موشه‌كه‌كان ته‌نها زیانى به‌ر ئۆتۆمبیل وخێوهت وكهرهسه یه‌ده‌گه‌كان گه‌یاندووه وهیچ زیانێكى گیانى لێنه‌كه‌وتۆته‌وه.