هەواڵی کوردستان ئێستا

وێنە.. لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی خواردن بەهاووڵاتیان دەبەخشرێت

وێنە.. لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی خواردن بەهاووڵاتیان دەبەخشرێت
وێنە.. لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی خواردن بەهاووڵاتیان دەبەخشرێت

2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

سلێمانی ـ نزار جەزا هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لەنێو مزگەوتی گەورەی شاری سلێمانی خواردن لێدەنرێت و بەجێبەجێكردنی ڕێنماییە تەندروستییەكانەوە پێشكەش بە هاووڵاتییان دەكرێت. ڕۆژانە لەنێو مزگەوتی گەورەی سلێمانی برنج و شلە و مریشك لێدەنرێت، كە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە بەشێوەیەكی جیاواز ئێواران پێشكەش بەهاووڵاتیان و هەژاران و ڕێبواران و هەركەسێك دەكرێت، كە پێویستی بەو خواردنەیە. حاجی ئیقبال لەتیف، چێشتلێنەر لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی بە(تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ كە یەكەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزانە 150 كیلۆ برنج و 50 كیلۆ فاسۆلیا و 400 كیلۆ مریشكیان لێ ناوە. ئاماژەی بەوەشدا، ڕۆژ بەڕۆژ خواردنی زیاتر لێدەنێن، بەجۆرێك تاكۆتایی مانگی ڕەمەزان، دەگاتە 350 كیلۆ برنج […]

The post وێنە.. لەمزگەوتی گەورەی سلێمانی خواردن بەهاووڵاتیان دەبەخشرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.