هەواڵی کوردستان ئێستا

کەنەدا گرێبەستێکی گەورەی چەکی لەگەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە

کەنەدا گرێبەستێکی گەورەی چەکی لەگەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە
کەنەدا گرێبەستێکی گەورەی چەکی لەگەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە

2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: snn

SNN بە تۆمەتی بەکارهێنانیان لە جەنگی کارەباخ، حکومەتی کەنەدا گرێبەستی فرۆشتنی تەکنەلۆژیای فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەڵوەشاندەوە. مارک جانرۆ وەزیری بەرگریی کەنەدا رایگەیاند”بۆ مان روون بووەتەوە کە ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانانەی داومانەتە تورکیا لە جەنگ دژی ئەرمینیا بەکارهاتووە لەلایەن ئازەربایجانەوە لە هەرێمی کارەباخ”. وتیشی: “ئەم رەفتارەی ئەنقەرە لەهەڵ سیاسەتی دەرەوەی کەنەدادا نایەتەوە و هاوڕا نییە لەگەڵ ئەو گەرەنتییانەی تورکیا داوێتی پێمان”. ئااماژەی بەوەشکرد کە ترسی وڵاتەکەی و نیگەرانی خۆیان داوەتە مەولود چاوش ئۆغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەوبارەیەوە.

The post کەنەدا گرێبەستێکی گەورەی چەکی لەگەڵ تورکیا هەڵوەشاندەوە appeared first on SNN.