هەواڵی کوردستان ئێستا

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نیوە كەمیكردووە

ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نیوە كەمیكردووە
ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نیوە كەمیكردووە

2021-04-13 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك بە هۆی كەمی باران بارینەوە لەمساڵدا ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نیوە كەمیكردووە. ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ڕایگەیاند لەماوەی 60 ساڵی مێژووی دروستكردنی بەنداوەكەدا یەكەمینجارە گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی دەربەندیخان كەمترین ئاست تۆماربكات، بەجۆرێك ئەمساڵ ئاستی بەنداوەكە بەراورد بەساڵی ڕابردوو 18 مەتری ستوونی كە ملیارێك و 350 ملیۆن مەتر سێجا ئاو دەگرێت كەمترە. ڕەحمان خانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا بەنداوەكە ملیارێك و 200 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی تێدایە، كە بەشێكی بە ئاستی مردوو دادەنرێت و بەهۆی قوڕ و لیتەوە ناتوانرێت سودی لێببینرێت، وتیشی هاتنی ئاو بۆ هەرێمی كوردستان لەڕێگەی ڕوبارەكانەوە بە 60% كەمیكردووە.

The post ئاستی ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بۆ نیوە كەمیكردووە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.