هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری پەروەردە: ڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە و دەكرێنە هەمیشەیی

وەزیری پەروەردە: ڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە و دەكرێنە هەمیشەیی
وەزیری پەروەردە: ڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە و دەكرێنە هەمیشەیی

2020-02-16 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ وەزیری پەروەردە و یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی پڕۆژەیاسایەكەوە كۆبوونەوە، وەزیری پەروەردەش دەڵێت: "هەماهەنگیمان لەگەڵ یەكێتیی مامۆستایاندا هەیە و پرس و ڕاوێژیان پێدەكەین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پرۆسەی پەروەردە". ئاماژەشی دا، كە ڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست تەواو بووە و دەكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان كۆبووەوە و لە پرێسكۆنفڕانسێكدا وەزیری پەروەدە ئالان حەمەسەعید ڕایگەیاند: "لەگەڵ یەكێتیی مامۆستایان كۆبووینەوە دەربارەی پڕۆژەیاسایەك كە لە ژێر دەستی وەزارەتی پەروەردەدایە لە بواری پەروەردە و، بۆچوونی یەكێتیی مامۆستایانیش وەردەگرین بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی پەروەردە."

پەیوەست بە مامۆستایانی گرێبەستیش، كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا بكرێن بە فەرمانبەری هەمیشەیی، ئالان حەمەسەعید گوتی: "ڕێكارەكانی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەت تەواو بووە و لە ئێستادا ناوەكانیان گەڕاوەتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و لە دوای ماوەیەكی كەم دەست دەكەن بە راپەڕاندنی مامەڵەكانیان."

وەزیری پەروەدە ڕاشیگەیاند: "ئێستا سەرقاڵی دروستكردنی داتابەیسێكین بۆ مامۆستایانی وانەبێژ، چونكە مەلەفیان تەنها لە نێو پەروەردەكاندا هەبوو و لە نێو وەزارەتدا هیچ مەلەفێكیان نەبوو، بەرچاوڕوونین لە داتای مامۆستایانی وانەبێژ و، بە دڵنیاییەوە هەر كاتێك دۆخی دارایی حكوومەت گونجاو بێت، مامۆستایانی وانەبێژ لە پێشینەی كارەكانی وەزارەتی پەروەردە دادەبێت بۆ بوونیان بە گرێبەست."

 

فایزە كۆیی