ئاسایشی سلێمانی كەسێكی بە بڕێك دۆلاری ساختەوە دەستگیركرد
2019-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان
خەندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشى پارێزگاى سلێمانى رایگەیاند،" كەسێكیان دەستگیركردوە كە بڕی هەزارو 600 دۆلاری ساختەی پێبوە.
بەگوێرەی راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی گەیشتۆتە خەندان، رایگەیاند،"به‌مه‌به‌ستى پاراستنی سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان و نه‌هێشتنى هه‌موجۆره دیارده‌یه‌كى دزێو و ده‌ستبڕین و بنبڕ‌كردنى دراوى ساخته، هێزه‌كانى ئاسایشى سلێمانى به‌فه‌رمانى دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێى مادده‌ى (281) له‌یاسای سزادانى عێراقى، توانیان ڕۆژى 9/5/2019 له‌شارى سلێمانى كه‌سێك ده‌ستگیربكه‌ن."
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە،"ئەو كەسە ناوی (هـ ،ع،ن) لهدایكبوى (1994)، كه برى (1600)هه‌زار و شه‌ش سه‌د دۆلارى ئه‌مریكى ساخته‌ى پێبوه، له‌لایه‌ن دادگاى تاوانه‌كانى سلێمانى/2 له‌ڕۆژى 9/12/2019 سزاى زیندانى كردنى بۆ ده‌ركرا بۆ ماوه‌ى (6) شه‌ش مانگ ."