نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانى: زیاتر لە 20 منداڵ بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
منداڵێکی نۆ مانگە لە نەخۆشخانەی منداڵانی دکتۆر جەمال لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکەکش دەڵێت، تائێستا 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.
دکتۆر پشدەر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە به ناس كوردى راگهیاندووه، ئەو منداڵە خەڵکی چەمچەماڵ بووە و پێشتر کێشە تەندروستی لە سنگی هەبووە و ماوەی مانگێکە توشی کۆرۆنا بووەو بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ئاماژهى بهوهشكردووه، تا ئێستا زیاتر لە 20 منداڵ لە نەخۆشخانەکەمان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەی توشبوون زۆرە بەڵام گیانلەدەستدان کەمە.
بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د. جەمال لە سلێمانی ئەوەشی تووه، بەداخەوە ئەو دەرمان و چارەسەرانەی پێویستن بۆ توشبووانی کۆرۆنا بکرێت کەمە لە نەخۆشخانەکەمان و جگە لەوەش پزیشکی تایبەت بە بوارەکە لە نەخۆشخانەکەمان نییە.