هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریكا.. لەماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 70 كەس بەهۆی هێرشی چەكداریی كوژراون

ئەمریكا.. لەماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 70 كەس بەهۆی هێرشی چەكداریی كوژراون
ئەمریكا.. لەماوەی مانگی رابردوودا زیاتر لە 70 كەس بەهۆی هێرشی چەكداریی كوژراون

2021-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دامه‌زراوه‌ی ئه‌رشیفی توندوتیژی چه‌كداری له‌ئه‌مریكا ئامارێكى بڵاوكردوته‌وه‌ وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه‌: سه‌ره‌ڕای په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ هێرشه‌ چه‌كدارییه‌كان له‌و وڵاته‌ به‌رده‌وام بووه‌، كه‌له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2021وه‌ بۆ ئێستا نزیكه‌ی 150 هێرشی چه‌كداریی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجامدراوه‌ وله‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا له‌ئه‌مریكا 45 هێرشی چه‌كداریی به‌كۆمه‌ڵ تۆاماركراوه‌، له‌ئاكامی ئه‌م هێرشانه‌ لانیكه‌م 72 كه‌س كوژراون و زیاتر له‌ 100 كه‌سیش بریندرابوون.

لای خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن داوای له‌كۆنگرێس كرد كه‌بڕیاری رێكخستنه‌كانی سه‌ر سنوورداركردنی كڕینی چه‌ك له‌ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ تێبپه‌رێنن. هاوكات كۆنگرێسی ئه‌مریكاش، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات: رێكخستنێكی یاسایی به‌م ئاراسته‌یه‌ زۆر قورسه‌.

له‌ئه‌مریكا، له‌ساڵی 2019دا 417 هێرشی به‌كۆمه‌ڵی چه‌كداریی ئه‌نجامدراوه‌ وئه‌م ژماره‌یه‌ له‌ساڵی رابردوو بۆ زیاتر له‌ 600 هێرش به‌رزبووه‌ته‌وه‌.