هەواڵی کوردستان ئێستا

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەرێوەدەچن ودوا ناخرێن

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەرێوەدەچن ودوا ناخرێن
كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق: هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا بەرێوەدەچن ودوا ناخرێن

2021-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ مییدیای سپێده‌

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق رایگه‌یاندوه‌: هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى له‌كاتى دیاریكراوى خۆیاندا به‌رێوه‌ده‌چن، كه‌بریاره‌ له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو ئه‌نجامبدرێن ورێككه‌وتێكه‌ په‌شیمانبوونه‌وه‌ى بۆ نیه‌.

كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ده‌شڵێت: موڵه‌تى دامه‌زراندن بۆ 253 حیزبى سیاسیان داوه‌، وژماره‌ى داواكارى بۆ تۆماركردنى حیزبه‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 63 داواكارى، هه‌روه‌ها ئه‌و حیزبانه‌ى ره‌غبه‌تیان كردوه‌ به‌شدارى له‌هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكه‌ن گه‌یشتووه‌ته‌ 118 حیزب، و11 هاوپه‌یمانیش له‌سه‌رجه‌مى 32 هاوپه‌یمانى سیاسى به‌شدار ده‌بن، 12 هاوپه‌یمانى دیكه‌ش ده‌یانه‌وێت خۆیان تۆمار بكه‌ن.

ئاماژه‌ى به‌تۆماركردنى كه‌سه‌كانیش كردوه‌ ورایگه‌یاندوه‌: ژماره‌ى كاندیده‌كانیش گه‌یشتووه‌ته‌ 478 كاندید، كه‌ پێنجییان له‌پێكهاته‌ى ئێزدییه‌كانن، 8 له‌پێكهاته‌ى سابیئه‌كانه‌ و 9 له‌كوردى فه‌یلییه‌كانن و 7 له‌پێكهاته‌ى مه‌سیحییه‌كانن، وله‌گه‌ڵ 140 كاندیدى دیكه‌ى پارته‌ سیاسییه‌كان، و4یش له‌هاوپه‌یمانییه‌ سیاسییه‌كان تۆماركراون.

راشیگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوه‌خته‌ى عێراق له‌كاتى دیاریكراوی خۆیاندا له‌ 10ى تشرینى یه‌كه‌مى داهاتوو دا به‌رێوه‌ده‌چن وهیچ په‌شیمانبووه‌یه‌ك له‌دیاریكردنى رێككه‌وته‌كه‌دا نیه‌.