هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ژنێك به‌ چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوشت

له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ژنێك به‌ چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوشت
له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ژنێك به‌ چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوشت

2021-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ژنێك به‌ چه‌قۆ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ كوشت، نه‌خۆشخانه‌ی قه‌زاكه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ چه‌قۆیه‌ك له‌ دڵی پیاوه‌كه‌ دراوه‌ و تا گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ خوێن له‌ جه‌سته‌یدا نه‌ماوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ بنكه‌ی پۆلیسی سه‌یدسادق رایگه‌یاند كه‌ "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ له‌ قه‌زای سه‌یدسادق ژنێك پیاوه‌كه‌ی خۆی كوشت".

سه‌رچاوه‌كه‌ وتی‌: "له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ژنه‌كه‌ ده‌ستگیركراوه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌".

سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید شه‌وكه‌ت له‌ قه‌زای‌ سه‌یدسادق باسی‌ له‌وه‌ كرد كه‌ "ته‌رمی پیاوه‌كه‌ براوه‌ته‌ به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان و چه‌قۆیه‌ك به‌سه‌ر دڵییه‌وه‌ بووه‌".

وتیشی، "تاوه‌كو گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌كه‌ پیاوه‌كه‌ خوێن له‌ جه‌سته‌یدا نه‌ماوه‌ و گیانی له‌ده‌ست داوه‌، له‌ئێستاشدا ته‌رمه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی سلێمانی كراوه‌".