هەواڵی کوردستان ئێستا

بەریتانیا بانكی ناوەندیی عێراقی لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار دەركرد

بەریتانیا بانكی ناوەندیی عێراقی لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار دەركرد
بەریتانیا بانكی ناوەندیی عێراقی لە لیستی وڵاتانی زۆر مەترسیدار دەركرد

2021-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئه‌مڕۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، "به‌ریتانیا بانكی ناوه‌ندیی عێراقی له‌لیستی وڵاته‌ زۆرمه‌ترسیداره‌كان له‌ڕووی مامه‌ڵه‌ی دارایی و بانكییه‌وه‌ ده‌ركردووه‌".

به‌گوێره‌ى ئاژانسیى هه‌واڵى فه‌رمیى عێراق، بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌شكردوه‌، "ئه‌و هه‌نگاوه‌ دوای ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا عێراق هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستبووه‌گه‌ڕ له‌ پێناو ڕه‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ كه‌رتی دارایی، ئه‌وه‌ش له‌ڕێگه‌ی بنه‌بڕكردنی پرۆسه‌كانی پاره‌داركردنی تیرۆر و سپیكردنه‌وه‌ی پاره‌".

بانكی ناوه‌ندی ده‌شڵێت، "وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌كانی به‌ریتانیا به‌ پێی بڕیاری ژماره‌ 392ی ساڵی 2021 بانكی ناوه‌ندیی عێراقی له‌ لیسته‌كه‌دا ده‌ركردووه‌".

ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "به‌ریتانیا له‌ په‌یڕه‌وكردنی ئه‌و هه‌نگاوه‌ پشتی به‌ ڕاسپارده‌كانی كۆمه‌ڵی كاریی دارایی به‌ستووه‌ كه‌ ئه‌وه‌ش واده‌كات بۆ له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه‌ داراییه‌كان و ئابورییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش به‌ڕێوه‌بچن".