هەواڵی کوردستان ئێستا

میسر.. 100 كه‌س به‌هۆ وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه‌ بوونه‌ قوربانی

میسر.. 100 كه‌س به‌هۆ وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه‌ بوونه‌ قوربانی
میسر.. 100 كه‌س به‌هۆ وه‌رگه‌ڕانی شه‌مه‌نده‌فه‌رێكه‌وه‌ بوونه‌ قوربانی

2021-04-18 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئاکامی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لە میسر کە بە دووەم رووداوی هاوشێوە دادەنرێت لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا، دەیان کەس بوونە قوربانی.

وەزارەتی تەندروستیی میسر لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئاکامی وەرگەڕانی شەمەندەفەرێک لەسەر رێگای (قاهیرە - مەنسوڕە) لە شاری توخ لە پارێزگای قەیلوبییە، 97 کەس برینداربوون.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، دوای رووداوەکە 58 ئامبوڵانس بە مەبەستی گواستنەوەی برینداران، رەوانەی شوێنی رووداوەکە کراون.

لە راگەیەندراوەکە ئاماژە بەوە نەدراوە کە لە رووداوەکەدا گیان لەدەستدان تۆمارکراوە یان نا، بەڵام ده‌زگاكانی راگەیاندنی میسر بڵاویانکردەوە، لەو رووداوەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

رۆژنامەی "میسر ئەلیەوم" لە سەرچاوە ئەمنیی و پزیشکییه‌كانه‌وه‌ گواستوویه‌تییه‌وە کە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئاکامی ئەو رووداوەدا هەشت کەس گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات رۆژنامەی "ئەخبار ئەلیەوم" لە زاری پارێزگاری قەلیوبییە‌، عەبدولحەمید هەجان-ه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، رووداوەکە 109 برینداری لێکەوتووەتەوە.

ئەم رووداوە بە دووەم رووداوی هاوشێوە داده‌نرێت كه‌ لە ماوەی کەمتر لە مانگێکدا لە میسر رووبدات، دوای ئەوەی26ی ئاداری رابردوو لە ئاکامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە پارێزگای سوهاج باشووی ئەو وڵاتە، 32 کەس گیانیان لەدەستدا و 165 كه‌سی دیکە برینداربوون.