هەواڵی کوردستان ئێستا

پەرلەمانی كوردستان: كوژرانی كچ و ژنان لەھەرێم لەھەڵكشاندایە

پەرلەمانی كوردستان: كوژرانی كچ و ژنان لەھەرێم لەھەڵكشاندایە
پەرلەمانی كوردستان: كوژرانی كچ و ژنان لەھەرێم لەھەڵكشاندایە

2021-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند: هه‌واڵی كوژرانی كچ و ژنان له‌هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ڵكشاندایه‌ وئاماره‌كانی ئه‌و پرسه‌ جێی نیگه‌رانی وتێڕامانی قووڵن.

له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له‌مافی ئافره‌ت له‌په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ركۆنه‌ی كوشتنی ئافره‌تان ده‌كات له‌ژێر هه‌ر پاساو وبیانوویه‌ك بێت.‎
لیژنه‌كه‌ سه‌رنجی بۆ رووداوی كوشتنی ژنێك له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ له‌هه‌ولێر راكێشاوه‌ و رایگه‌یاندووه‌: ئه‌مه‌ ته‌نها رووداو نییه‌ كه‌به‌هۆی بوونی هه‌ندێك له‌عه‌قڵییه‌تی ژنكوژ وبه‌كه‌م سه‌یركردنی مافی ژنانه‌ وبه‌رده‌وام روو ده‌دات.

ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو: ئه‌وان وه‌ك لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیدار له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌وردی به‌دواداچوون وچاودێری بۆ كه‌یسه‌كانی كوشتنی ئافره‌ت وجێبه‌جێكردنی رێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران ده‌كه‌ن وپاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن ودادوه‌ری بۆ سه‌پاندنی سزای یاسایی توند به‌سه‌ر تاوانباران وئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه‌ دووپات كردووه‌ته‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌: هه‌وڵه‌كانیان چڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی نوێ سه‌باره‌ت به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزان وئافره‌ت له‌م خوله‌ی په‌رله‌ماندا ده‌ربكرێت، وتێیدا رێكاره‌كانی سزادانی تاوانبارانی كه‌یسه‌كانی كوشتنی ئافره‌ت زۆر توندتر بكرێن وببنه‌ به‌ربه‌ست بۆ بنبڕكردن وكه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌ نامرۆڤانه‌ وتاوانه‌ ناشارستانییه‌ی كه‌له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌خاوه‌ن هزری دواكه‌وتوو وبێویژدانه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت.

لیژنه‌كه‌ جه‌ختی له‌پێویستی ‎هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان وجێبه‌جێكردن ودادوه‌ری كردووه‌ بۆ هه‌نگاوی كرده‌یی زیاتر هه‌ریه‌كه‌ وبه‌پێی ئه‌رك وده‌سه‌ڵاتی خۆی، له‌پێناو رێگری له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ تاوانانه‌ وسه‌روه‌ركردنی یاسا بۆ سزادانی بكه‌ران.

لیژنه‌كه‌ راشیگه‌یاندوه‌: ‎له‌هه‌موو ئه‌مجۆره‌ كه‌یسانه‌ پێویسته‌ حكوومه‌ت خاوه‌ندارێتییان لێبكات و رێگه‌ به‌سوڵح و رێككه‌وتنی عه‌شایه‌ری نه‌دات، وسزای توندی ئه‌وانه‌ بدرێت كه‌تاوانی كوشتن ئه‌نجامده‌ده‌ن، ‎جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌پاڵ یاسادا پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌ئه‌ركی خۆیان هه‌ڵبستن له‌په‌روه‌رده‌ و رۆشبیری وهۆشیاركردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌، تاوه‌كو عه‌قڵییه‌ته‌ ژنكوژه‌كان بپووكێنه‌وه‌ وبوونیان له‌كۆمه‌ڵگه‌دا ببێته‌ مایه‌ی شه‌رم وشه‌رمه‌زاری.