هەواڵی کوردستان ئێستا

نێجیریا.. بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی 12 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

نێجیریا.. بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی 12 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا
نێجیریا.. بەهۆی تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی 12 كه‌س گیانیان له‌ ده‌ستدا

2021-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

بەهۆی وەرگەڕان و پاشان تەقینەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لە ویلایەتی بینو باشووری نێجیریا، لانیکەم ١٢ کەس گیانیان لەدەستدا.

بەڕێوەبەری دەستەی سەلامەتی رێگاکانی فیدراڵی (FRSC) لە ویلایەتی بینو، یەعقوبو محەمەد لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی وڵاتەکەی، ئاماژەی بەوە کرد کە دوای ئەوەی تانکەرێکی سووتەمەنی لەسەر رێگای ئیشیگبودو-ئاۆباگاژی لە کۆنترۆڵ دەرچووە و وەرگەڕاوە، تەقیوەتەوە.

یەعقوبو محەمەد باسی لەوە کرد کە بەپێی ئامارە بەراییەکان لە تەقینەوەکەدا، ١٢ کەس کە سیانیان ژن و منداڵبوون گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆریش برینداربوون.

هاوکات یەعقوبو محەمەد باسی لەوە کرد کە رەوشی ژمارەیەک لە برینداران سەختە.

بەڕێوەبەری دەستەی سەلامەتی رێگاکانی فیدراڵی (FRSC) لە ویلایەتی بینو، یەعقوبو محەمەد هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە بە هۆی تەقینەوەکەوە زیانی ماددی بەر خانوو و فرۆشگاکانی دەورووبەری تەقینەوەکە گەیشتووە.