هەواڵی کوردستان ئێستا

پێویستە حكومەت بوودجەی وشكەساڵی دابینبكات

پێویستە حكومەت بوودجەی وشكەساڵی دابینبكات
پێویستە حكومەت بوودجەی وشكەساڵی دابینبكات

2021-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك-ئارام سەردار مامۆستایەكی زانكۆ پێی وایە زیانەكانی وشكەساڵی لە ڕووی ئابوورییەوە زۆر زۆرن و تەنانەت شۆڕدەبێتەوە بۆ سەر تاكی كۆمەڵگا. نەوزاد مجید هەمەوەندی، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ژمێریاری و دارایی لەبارەی زیانەكانی وشكەساڵی لەسەر هەرێم بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، وشكە ساڵی زیانێكی ئابووری گەورەی سروشتییە بەهۆی نەبارینی بارانی پێویست و كاتی گونجاوی بەرووبوومە كشتوكاڵییەكانە بەتایبەت دانەوێڵە كە بە خۆراكێكی سەرەكی ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان هەژمار دەكرێت . دەشڵێت، هەركاتێك وشكە ساڵی ڕوو لە وڵاتێك یان ناوچەیەك دەكات ڕاستەوخۆ زەنگی برسیەتی و بێخۆراكی لە گوێمان دەزرینگێتەوە، عیراق و كوردستان و ناوچەكەش بێبەش نەبوونە لەم نەهامەتییە بەڵام كات و ڕێژەی وشكەساڵییەكە گۆڕانكاری بەخۆیەوە بینیوە، […]

The post پێویستە حكومەت بوودجەی وشكەساڵی دابینبكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.