ئێران.. گیانلەدەستدانی ٣٩٨ کەسی دیكه بەهۆی كۆرۆنا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە ئێران له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٩٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی ئه‌و کەسانه‌ی تا ئێستا به‌هۆی ئه‌و په‌تا جیهانگیره‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٦٧ هه‌زار و ١٣٠ كه‌س.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران، سیما سادات لاری رایگه‌یاند کە له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٣٩٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٢٤ هه‌زار و ٣٤٦ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌و په‌تایه تۆمار كراون و سێ هه‌زار و ٩٠١ تووشبوویان له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراون.
به‌مجۆره تا ئێستا ٦٧ هه‌زار و ١٣٠ كه‌س به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی تووشبووانیش گه‌یشتووه‌ته، دوو ملیۆن و ٢٦١ هه‌زار و ٤٣٥ كه‌س.
ره‌وشی ته‌ندروستی چوار هه‌زار و ٨٤٣ کەس ناجێگیره و تا ئێستا، یه‌ك ملیۆن و ٧٩٧ هه‌زار و ٣١٩ تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراونه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها به تێكڕایی ١٤ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار و ٥١٩ پشكنین ئه‌نجامدراون.
سیما سادات لاری باسی له‌وه‌یش كرد كه تا ئێستا دۆزی یه‌كه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ ٤١٦ هه‌زار و ٨٤ كه‌س و دۆزی دووه‌می دووه‌می ڤاكسینه‌كه‌یش بۆ ١٣٤ هه‌زار و ٤٧ كه‌س به‌كارهێندراوه.
یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ئێران له ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠ له شاری قوم تۆمار كرا.