هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی دادوەری داوادەکات موچەکانیان زیادکرێت

ئەنجومەنی دادوەری داوادەکات موچەکانیان زیادکرێت
ئەنجومەنی دادوەری داوادەکات موچەکانیان زیادکرێت

2021-04-19 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئه‌مڕۆ 19-4-2021 ئه‌نجومه‌نی داده‌وه‌ری له‌بڵاوكراوه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستی سپێده‌كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند كه‌ ئه‌ندامانی داواكاری گشتی ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ره‌ و ژیانیان له‌مه‌ترسیدایه‌ و داواكارین چاوبخشێنه‌وه‌ به‌ مووچه‌كانمان.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌راگه‌ینراوه‌ێك رایگه‌یاند: داواكارین له‌حكومه‌ت چاوبخشێنرێته‌وه‌ به‌مووچه‌ی دادوه‌ران كه‌ له‌ئێستادا مووچه‌كانیان 50% لێبردراوه‌ هاوشێوه‌ی پله‌تایبه‌ته‌كانی تر كه‌ئه‌مه‌ش بوه‌ته‌ جێگای نیگه‌رانی له‌لای داوه‌ران و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و ڕۆژانه‌ داوا به‌رزده‌كه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته.

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: كه‌ ئه‌ندامانی داواكاری گشتی و دادوه‌ره‌كان له‌دۆخێكی خراپی ئابورریدان و ورده‌ ورده‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانیان درووست ده‌كات .

باس له‌وه‌شكراوه‌كه‌:له‌ئێستادا كۆی ژماره‌ی دادوه‌ره‌كان و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی بریتیه‌ له‌ (408)ئه‌ندام

له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ جه‌خت له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌: كه‌ جاوبخشێنرێته‌وه‌ به‌ مووچه‌ی داده‌وه‌ر و ئه‌ندامانی داواكاری گشتی بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌كانیان وه‌كو خۆی پێبدرێت به‌بێ هیچ لێبڕینێك.