واڵتەر مۆندێل جێگری سەرۆکی پێشووتری ئەمریکا کۆچی دوایی کرد
2021-04-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
سیاسەتمەداری ئەمریکی، واڵتەر مۆندێل کە لە سەردەمی دەسەڵاتی جیمی کارتەر جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو لە تەمەنی ٩٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
خێزانی واڵتەر مۆندێل لە راگەیەندراوێکدا ئەوەیان خستووەتەڕوو کە ناوبراو لە ویلایەتی مینێسۆتا کۆچی دوایی کردووە، بەڵام هۆکاری کۆچی دواییکردنی باس نەکراوە.
واڵتەر مۆندێل کە لە ساڵانی ١٩٧٧- ١٩٨١ جێگری سەرۆکی ئەمریکا بوو یەکێک بوو لە ناوە دیارەکانی باڵی لیبراڵی پارتی دیموکرات.
هەروەها لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ١٩٨٤دا، واڵتەر مۆندێل لە بەرامبەر کاندیدی پارتی کۆماری، رۆناڵد ریگن دووچاری شکستێکی مێژوویی بوو و لە کۆی ٥٠ ویلایەتی ئەمریکا لە ٤٩یان شکستی هێنا.