پێشبینى ده‌كرێت نرخى نه‌وت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك بۆ 53 دۆلار داببه‌زێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (17-2-2020) ئیبڕاهیم به‌حر ئه‌لعلوم وه‌زیرى پێشووى نه‌وت پێشبینیكردووه ، نرخى نه‌وتى جیهانى له نێوان (53 – 54 ) دۆلار بێت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك ، هانى حكومه‌تى داهاتووى عێراقیشدا ، به‌رهه‌مهێنانى نه‌وتى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى كه‌ركوك و ناسڕییه زیاد بكات بۆ ئه‌وه‌ى داهاتى زیاتر ده‌ستبخات .
رۆژنامه‌ى "سه‌باح "ى نیمچه فه‌رمى لێدوانى ئیبڕاهیم به‌حر ئه‌لعلومى گواسته‌وه و رایگه‌یاندووه :" نرخى نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كان دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت ، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر دوو هۆكار ده‌بێت ، یه‌كه‌میان وه‌ستانى گه‌شه‌ى ئابورى چینه به‌هۆى ڤایڕۆسى كۆڕۆنا ، ئه‌مه‌ش دۆخێكى كاتییه به‌م زووانه تێده‌په‌ڕێت ، دووه‌م هۆكاریش زیادبوونى به‌رهه‌مهێنانى نه‌وته له لایه‌ن ئه‌مریكاوه " .
وه‌زیرى پێشووى نه‌وتى عێراق باسى له‌وه‌شكردووه " ئه‌و دوو هۆكاره وڵاتانى ئۆپیك ناچارده‌كه‌ن ، به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى ئێستاى نه‌وت له مانگى داهاتوو كۆببنه‌وه ، عێراقیش به‌شێك له‌و كه‌مكردنه‌وه‌ى ده‌كه‌وێته‌سه‌ر " .
روونیشیكرده‌وه " نرخى هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له جیهان له نێوان 53 و 54 دۆلار ده‌بێت " ، هیواشى خواست له‌و نرخى زیاتر دانه‌به‌زێت ، چونكه ئه‌مه پشت به دۆخى جیۆسیاسى عێراق و ناوچه‌كه ده‌به‌ستێت ، به تایبه‌تى كه زۆبه‌ى نه‌وتى عێراق بۆ بازاڕه‌كانى كیشوه‌رى ئاسیاییه له سه‌رووى هه‌مووشیان بۆ وڵاتى چینه ، له پاشان هه‌ر كاریگه‌رییه‌ك بۆ سه‌ر نرخى نه‌وت كاریگه‌رى له‌سه‌ر هه‌نارده‌ى عێراق و بازاڕه‌كه‌ى به گشتى ده‌بێت .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر