ماكێنزی: كشانەوەی تەواوەتی هێزەكانمان لەعێراق بەدوور دەبینم
فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریكا كه‌به‌رپرسه له‌ناوچه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست، رایگه‌یاندوه: هێزه ئه‌مریكییه‌كان ئه‌وانه‌ى بریاره له‌ئه‌فغانستان بكشێنه‌وه دووباره له‌ناوچه‌كه دا بڵاوده‌كرێنه‌وه، وئاماژه‌ى بهوهشكردوه: له‌دوا رۆژدا كشانه‌وه‌یه‌كى ته‌واوى هێزه‌كانمان له‌عێراق به‌دوور ده‌بینم.
رۆژنامه‌ى ناشیوناڵى به‌ریتانى بڵاویكرده‌وه: كهجهنهرال كینیس ماكێنزى، فه‌رمانده‌ى فه‌رمانده‌یى ناوه‌ندى ئه‌مریكا بۆ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌راست رایگه‌یاندوه: تا ئێستا هیچ شتێكى دیاریكراو نیه بۆ ئه‌وه‌ى بزانین ئه‌و هێزانه‌ى كهلهئهفغانستان ده‌كشێنینه‌وه له‌چ شوێنێك نیشته‌جێ بكرێنه‌وه، وگوتى: تا ئێستا ئێمه پێویستیمان به‌وه هه‌یه هه‌ندێك ئیشى دیكه له‌ئه‌فغانستان بكه‌ین.
ماكنزى ئاماژه‌ى بهوهشكردوه: تا ئێستا ئیداره‌ى بایدن هیچ رێككه‌وتنێكى له‌گه‌ڵ وڵاتانى ده‌وروبه‌ر نه‌كردوه بۆ دووباره بڵاوكردنه‌وه‌ى هێزه ئه‌مریكییه‌كان، ولهههوڵیش داین بۆ ده‌ست نیشان كردنى شوێنێكى گونجاوى جوگرافى ودیبلوماسى.
ماكنزى ئاماژه‌ى بۆ هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى كرد كه‌له عێراقن، وگوتى: به‌دوورى ده‌بینم له‌دوا رۆژ دا هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌ته‌واوه‌تى له‌عێراق بكشێنه‌وه.
گوتى: 2500 سه‌ربازى ئه‌مریكى له‌عێراق هه‌ن، و روڵى راوێژكارى ده‌گێڕن، بۆیه به‌دوور ده‌بینم لهرێككهوتنهكانى نێو دانوستانه‌كانى ستراتیژى نێوان به‌غدا و واشنتۆن كشانه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له‌و وڵاته دا ببینرێت.