پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى چوار رۆژى داهاتوو راده‌گه‌یه‌ندرێت
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه (17-2-2020) ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى عێراقى پێشبینییه‌كانى خۆى بۆ چوار رۆژى داهاتووى سه‌رتاسه‌رى عێراق خسته‌روو ، پێشبینیشیكردووه ، بارانبارین به‌رده‌وام بێت و گۆڕانكاری به‌سه‌ر پله‌كانى گه‌رمى رووبده‌ن .
له روونكردنه‌وه‌یه‌كى فه‌رمى ده‌سته‌ى گشتى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى عێراقى ، كه كۆپییه‌كى ده‌ست "دیجیتاڵ میدیاى سپێده " كه‌وتووه هاتووه " ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه كه‌شوهه‌واى هه‌رێمى كوردستان و ناوه‌ڕاستى عێراق هه‌ور و باراناوى ده‌بێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌رى هه‌ڵكردنى گه‌رده‌لوول و هه‌وره‌تریشقه " .
ده‌زگاكه پێشبینیكردووه " پله‌كانى گه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان و له شاره‌كانى ناوه‌ڕاستى عێراق كه‌مێك نزمبوونه‌وه به‌خۆیانه‌وه ده‌بینن ، به‌ڵام له باشورى عێراق نه‌رمه باران ده‌بارێت و پله‌كانى گه‌رماش گۆڕانیان به‌سه‌ر نایه‌ت " .
باسى له‌وه‌شكردووه " سبه‌ى سێ شه‌ممه ئه‌گه‌رى بارانبارین له هه‌موو ناوچه‌كانى عێراق هه‌یه " ، دووپاتیشیكردووه‌ته‌وه " پێشبیینیده‌كرێت تاكو كۆتایى هه‌فته دۆخى كه‌شوهه‌وا له نێوان هه‌ور و بارانبارین ده‌بێت " .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر