هەواڵی کوردستان ئێستا

نزیکەی ٥٤ هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی ئیدلب دەکرێت

نزیکەی ٥٤ هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی ئیدلب دەکرێت
نزیکەی ٥٤ هەزار دۆز ڤاکسینی کۆرۆنا رەوانەی ئیدلب دەکرێت

2021-04-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایگەیاند، لە چوارچێوەی دەستپێشخەری "گۆڤاکس"، ٥٣ هەزار و ٨٠٠ دۆز ڤاکسینی دژە کۆرۆنای رەوانەی پارێزگای ئیدلب باکووری رۆژئاوای سووریا کردووە.

ڤاکسینەکە کە لەڕێگەی دەروازەی سنووریی جیلڤەگۆزو لە قەزای رەیحانلی سەربە پارێزگای هاتای باشووری تورکیاوە گەیەندرایە سووریا، لەلایەن تێمێکی پزیشکیی پارێزگای ئیدلب وەرگیرا.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ڤاکسینەکان بۆ کارمەندانی تەندروستیی ئەو کەسانە دابین دەکرێت کە تەمەنیان لە سەرووی ٦٥ ساڵییەوەیە لەگەڵ ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە.

بڕیارە هەڵمەتی کوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئیدلب لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو دەست پێبکات.

جێی ئاماژەیە، "کۆڤاکس" دەستپێشخەرییەکە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە راگەیەندراوە بەمەبەستی دابەشکردنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا بەشێوەی دادپەروەرانە و دەستەبەرکردنی بۆ وڵاتانی هەژار و ئەو ڵاتانەی کە داهاتیان مامناوەندە و توانای واژووکردنی رێککەوتنی راستەوخۆیان نییە لەگەڵ کۆمپانیاکان بۆ کڕینی ڤاکسین.