ئهنجومهنی مامۆستایانی نارازی راگهیهنراوێكیان بڵاو كردهوه
دیجیتال میدیای سپێده
ئهمرۆ 21-4-2021 ئهنجومهنی مامۆستایانی نارازی راگهیهنراوێكیان بڵاو كردهوه كه لهراگهینراوهكه ئهوه خراوهته روو،سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەیەوێ درێژە بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆڕان نەهێنێت
دهقی راگهیهنراوهكه
لە ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازییەوە.
لای هەمووان ئاشکرایە ماوەی شەش ساڵە مامۆستایان لە خەباتێکی مەدەنی بەرفراواندان دژی بێحورمەتیەکانی دەسەڵاتدارانی هەرێم بەرامبەر بە پرۆسەی پەروەردە و فێرکردن لە هەرێمی کوردستان لە نوێترین بێحورمەتیکردنیدا بڕیاری بە ئەلکتڕۆنی کردنی خوێندنی داوە بەبێ هیج ئامادەکارییەکی پێویست .
هاوکات سەرەڕای بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دابەزینی بەهای دیناری عێراقی و ڕێکەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد دەیەوێ درێژە بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بدات و کۆتایی بە لێبڕینی مووچەی مووچەخۆڕان نەهێنێت
بۆیە بە پێویستی دەزانین لێرەدا هەڵوێستی خۆمان لە چەند خاڵێکدا بخەینەڕوو
١ـ لە ئێستادا هیچ پاساوێک نەماوە بۆ درێژەدان بەو کارە نایاسایی و دزییە ئاشکرایەی بەناو لێبڕینی مووچە لە فەرمبەران دەکرێت و پێویستە بە زووترین کات کۆتایی پێ بهێنرێت .
٢ـ هاوکات پێویستە کۆتایی بەکاری نایاسایی ڕاگرتنی پلەبەرزکدنەوەی مووچەخۆران بهێنرێت و بە زووترین کات پلەبەرزکزدنەوە دەست پێ بکاتەوە .
٣ـ بەزووترین کات داکۆکی کارانی مافی هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی دەڤەری بادینان ئازادبکرێن بە تایبەتی مامۆستا بەدەل بەرواری .
٤ـ خوێندنی بەناو ئەلکترۆنی بەم میکانیزم و شێوازەی ئێستا ڕەتدەکەینەوە و پێمان وایە زیانەکانی زۆرترە لە سوودەکانی و باشترین چارەسەر کردنەوەی دەرگای خوێندنگاکانە بە دابینکردنی ڕێکاری خۆپارێزی تەندروستی
لە کۆتاییدا ڕای دەگەیەنین وەک هەمیشە و هەموو کاتێک ئەو دزی و ستەمکارییانەی دەسەڵات ڕەتدەکەینەوە و هەموو ڕێکارێکی مەدەنی و شارستانی لە مانگرتن و خۆپیشاندان و جۆرەها ڕێکاری تر دەگرینە بەر
ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایانی ناڕازی
٢١/٤/٢٠٢١