یادى (9) ساڵه‌ى خۆپیشاندانه‌كانى 17 شوبات ده‌كرێته‌وه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ر له (9) و له ئێواره‌یه‌كى وه‌كو ئه‌مڕۆ (17) شوباتى ساڵى 2011 ، خۆپیشاندان و ناڕه‌زاییه‌كانى خه‌ڵكى له شارى سلێمانى ده‌ستیانپێكرد ، ئه‌مه‌ش له ژێر كاریگه‌رى راپه‌ڕینى گه‌لى تونسى و گه‌لى میسڕى بوو ، ئه‌و خۆپیشاندانانه‌ش بۆ ماوه‌ى دوو مانگ درێژه‌یان كێشا .
خۆپیشاندانى خه‌ڵكى سلێمانى له به‌رامبه‌ر سته‌م و زۆردارى و قۆرخكارى ده‌سته‌ڵاتى خۆماڵى كوردى بوو ، به‌ڵام ئه‌م خۆپیشاندانه ته‌نها سنورى پارێزى سلێمانیان و زۆرنى سه‌وزیان گرتووه و ، له سنورى پارێزگاى هه‌ولێر و زۆنى زه‌رد ، له ژێر فه‌رمانڕه‌وایى پارتى ته‌نها له شارۆچكه‌ى چۆمانى ده‌ڤه‌رى باڵه‌كاتى ، خه‌ڵكى ناوچه‌كه خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌یان سازكرد .
خۆپیشاندانى 17 شوبات له به‌رده‌ركى سه‌راى سلێمانى ده‌ستپێكرد و ئه‌م شوێنه‌ش بووه سه‌رۆكى خۆپیشانده‌ران و له‌وێش دروشمى ئازادیان به‌رزكرده‌وه ، هه‌ر له رۆژى (17)ى شوبات خۆپیشانده‌ران ئاراسته‌ى خۆپیشاندانه‌كانى خۆیان گۆڕى و روویان له باره‌گاى لقى چوارى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كرد ، له ئه‌نجامدا گرژى له نێوانیان دروست بوو ، به‌م هۆیه‌ش قوربانى له ریزى خۆپیشانده‌ران كه‌وته‌وه .
له دواى تێپه‌ڕبوونى (9) ساڵ به‌سه‌ر داواكارى خۆپیشانده‌رانى سه‌راى ئازادى سلێمانى ، كه‌چى تاكو ئێستا دۆخى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان وه‌كو خۆیه‌تى و قه‌یرانه یه‌ك له دواى یه‌كه‌كه دورستكروهكانیش به‌رۆكى خه‌ڵكیان گرتووه .
داڕشتنه‌وه : هیوا قادر