وه‌زیری ناوخۆ: دەسەڵات بۆ قەزا و ناحییەکان دادەبەزێندرێت
کۆیە-KDP.info- رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان نووسینگەی پاسپۆرتی لە کۆیە کردەوە و گوتی، له ئایندەیەکی نزیکدا نووسینگەی پاسپۆرت لە چەمچەماڵیش دەکەنەوە ده‌شڵێ، لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە".
له ڕێوڕه‌سمێكدا له قه‌زای كۆیه به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ناوخۆ رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، پارێزگاری هه‌ولێر فرسه‌ت سۆفی و نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پاسپۆرت لە عێراق نوسینگەی دەرکردنی پاسپۆرت لە کۆیە کرایەوە.
له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌نووسیدا رێبەر ئەحمەد، ئاماژەی بەوەكرد: "لەسەر راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پێویستە خزمەتگوزارییەكان و دەسەڵاتەكان لە ناوەندی شارەكان بۆ شارۆچكەكان بگوازرێنەوە".
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د گوتیشی: "له داهاتوویه‌كی نزیكدا نووسینگه‌ی پاسپۆرت له چه‌مچه‌ماڵیش ده‌كرێته‌وه و هه‌ر وه‌ك ئه‌م نووسینگانه‌ی له ڕانیه و زاخۆ و سۆرانیش كراونه‌ته‌وه كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن."
فایزه كۆیی