هەواڵی کوردستان ئێستا

ڤیدیۆ.. ماهر زین كلیپێكى نوێ به‌ ژێرنوسى كوردى بڵاوده‌كاته‌وه‌

ڤیدیۆ.. ماهر زین كلیپێكى نوێ به‌ ژێرنوسى كوردى بڵاوده‌كاته‌وه‌
ڤیدیۆ.. ماهر زین كلیپێكى نوێ به‌ ژێرنوسى كوردى بڵاوده‌كاته‌وه‌

2021-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

هونه‌رمه‌ندی ئیسلامی جیهان، ماهر زین كلیپێكى نوێ بڵاوكرده‌وه‌ به‌ ناوى " نور على نور " كه‌ باسى خۆشه‌ویستى قورئانى پیرۆز ده‌كات، به‌ ژێر نوسى كوردى.

كۆمپانیاى " ئه‌وایكنینگ " كه‌ كۆمپانیایه‌كى هونه‌رى ئیسلامییه‌ بۆ مانگى ره‌مه‌زان هه‌موو رۆژانى هه‌ینییه‌ك گۆرانییه‌كى نوێى ماهر زین بڵاوده‌كاته‌وه‌، كه‌ ئه‌م گۆرانیانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى مینى ئه‌لبومى ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌یه‌، كه‌ بڕیاره‌ ئه‌مساڵ بڵاوى بكاته‌وه‌.

هه‌روه‌ك هه‌موو رۆژانێكى سێ شه‌ممانه‌ى مانگى ره‌مه‌زان هه‌مان كۆمپانیا گۆرانییه‌كى نوێى هونه‌رمه‌ند " مه‌سعود كوێرتس " بڵاوده‌كاته‌وه‌.

هه‌موو ئه‌م گۆرانیانه‌ به‌ ژێرنوسى كوردى زاراوه‌ى سۆرانى بڵاوده‌كرێته‌وه‌.