هەواڵی کوردستان ئێستا

حكومەتی عێراق چەند بریارێك لەبارەی ئاگرگه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نەخۆشخانەی خەتیب دەردەكات

حكومەتی عێراق چەند بریارێك لەبارەی ئاگرگه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نەخۆشخانەی خەتیب دەردەكات
حكومەتی عێراق چەند بریارێك لەبارەی ئاگرگه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نەخۆشخانەی خەتیب دەردەكات

2021-04-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

له‌باره‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگرێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی خه‌تیبی باشوری به‌غدا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیر وسه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كان وبه‌رپرسانی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامدا وگفتوگۆیان كرد.

نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران سه‌ر له‌به‌یانى ئه‌مڕۆ كۆبونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیر وسه‌ركرده‌ ئه‌منییه‌كان وبه‌رپرسانی باره‌گای ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئه‌نجامداوه‌، وله‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ره‌وشى نه‌خۆشخانه‌ى ئیبن خه‌تیبیان تاوتوێ كردوه‌ وچه‌ند بریارێكێشى له‌باره‌یه‌وه‌ ده‌ركردوه‌.

راشیگه‌یاند: كازمى بریارى داوه‌ هه‌مو ئه‌وانه‌ له‌روداوه‌كه‌دا مردون وه‌ك شه‌هید هه‌ژمار بكرێن وهه‌مو هه‌وڵه‌كانیش له‌ناوخۆی عێراق وده‌ره‌وه‌ی عێراق ده‌خرێته‌گه‌ڕ بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی روداوه‌كه‌ وگوتى: نابێت ئه‌و جۆره‌ رووداوانه‌ به‌بێ سزا تێپه‌ڕ ببن و رووداوه‌كه‌ پێشێلكردنى ئاسایشى نیشتیمانی وڵاته‌.

هه‌روه‌ها كازمی فه‌رمانیكردوه‌ ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌باره‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ له‌به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه‌ وبه‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش وچاودێری نه‌خۆشخانه‌كه‌ بكرێت، چونكه‌ كه‌مته‌رخه‌می له‌و روداوێكی له‌و جۆره‌دا ته‌نها هه‌ڵه‌یه‌ك نییه‌، به‌ڵكو تاوانێكه‌ كه‌ده‌بێت هه‌مو كه‌مته‌رخه‌كان له‌ئه‌ستۆی بگرن.

كازمى داوایكردوه‌ تیمێكی ئه‌منی له‌هه‌مو وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان پێكبهێنرێت بۆ دڵنیابون له‌پشكنینی ڕێوشوێنه‌ سه‌لامه‌تییه‌كان له‌هه‌مو نه‌خۆشخانه‌، هۆتێل وشوێنه‌ گشتییه‌كان له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌داو له‌ته‌واوی عێراقدا وله‌ماوه‌ى 24 كاتژمێردا ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى رابگه‌یه‌نرێت وكه‌مته‌رخه‌مه‌كانیش ده‌ست نیشان بكرێن بۆ راى گشتى.

دره‌نگانێكی شه‌وی رابردو ئاگرێك له‌نه‌خۆشخانه‌ی خه‌تیب له‌ناوچه‌ی پردی دیاله‌ له‌باشوری رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا كه‌وته‌وه‌، به‌وهۆیه‌وه‌ 27 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ ونزیكه‌ى 50 كه‌سى دیكه‌ش بریندارن.