خه‌سره‌و گۆران: ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرین تا ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی عێراق بزانین
هه‌ولێر-KDP.info-به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارتی باس له‌وه ده‌كات كه ئاسته‌مه كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له عێراق بتوانێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته بەڕێوە ببات، ده‌شڵێت: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رژمێریی دانیشتووان بكرێت".
خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "به‌پێی یاسای نوێی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ڕووی هونه‌رییه‌وه ئاسته‌مه كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنەکان له عێراق بتوانێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت بكات، یاساکە نوێیه و عێراقی دابه‌ش كردووه‌ته سه‌ر قه‌زا به قه‌زا، هه‌ندێك قه‌زا زۆر گه‌وره‌ن و هه‌ر بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردنیش ده‌بێت 100 هه‌زار ده‌نگ بێت, بۆ نموونه مووسڵ 16 سه‌دهه‌زاریی تێدایه، چۆن چاره‌سه‌ر ده‌كرێت؟ لە لایه‌كی دیكەوە، ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی براون بۆ ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بێئه‌زموونن و، له هه‌ڵبژاردن كاریان نه‌كردووه."
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی گوتی: "به‌پێی یاسای نوێ، به‌ڕێوه‌به‌ره گشتییه‌كان و به‌رپرسی به‌ش و هۆبه‌كان لابراون، بۆیه كاتی زۆر ده‌وێت تا هه‌ڵبژاردن بكرێت".
خەسروە گۆران دەڵێت: "ئێمه دژی سه‌رژمێری نه‌بووین، له 2011وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ین سه‌رژمێریی ڕاسته‌قینه بكرێت، تا سنووری 140 چاره‌سه‌ر بكه‌ین و ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م ئه‌و پرۆسه‌یه‌دا كۆسپ بوو، حكوومه‌تی مالیكی بوو، نه‌یانتوانی ئه‌وه بكه‌ن، بۆیه ئێمه له‌گه‌ڵ سه‌رژمێرین تا ژماره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی عێراق بزانین."
به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی ڕایشیگه‌یاند: "ده‌بێت پێوه‌ر دابنرێت، ڕێكار هه‌بێت و بزانرێت ئه‌و عه‌ره‌بانەی له‌وێ تۆمار ده‌كرێن، پێشتر له كوێوه هاتوون و چه‌نده لێره‌بوون؟
کارزان هەورامی