هەواڵی کوردستان ئێستا

لەبەغداد دو کەس کوژرا و مارکێتێکیش سوتێنرا

لەبەغداد دو کەس کوژرا و مارکێتێکیش سوتێنرا
لەبەغداد دو کەس کوژرا و مارکێتێکیش سوتێنرا

2019-12-12 00:00:00 - سەرچاوە: خەندان

خەندان - 

سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق رایانگەیاند"دو چەکداری داواکراو لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە، لەناو کۆگایەکی مارکێتێک لە گۆڕەپانی وەسبە لەبەغداد، خۆیان حەشاردابو، لەکاتی هەوڵی دەستگیرکردنیاندا دو کەسیان کوشت و ئاگریان لەمارکێتەکە بەردا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوە ئەمنیەکانی عێراق رایانگەیاند"لەگۆڕەپانی وەسبە، لەناوەڕاستی بەغداد، دو چەکدار کە ناوەکانیان لەلایەن ئاسایشی عێراقەوە داواکرابو، لە مارکێتێکی ئەو ناوچەیە خۆیان حەشاردابو.کاتێک هاوڵاتیانی ناوچەکە هەوڵیان داوە دەستگیریان بکەن دەستڕێژی گوللـەیان کردوە و دو کەسیان کوشتوە، پاشان ئاگریان لە مارکێتەکە بەرداوە."

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆنتڕۆڵ کراوە و جەستەی دو کوژراوەکەش گەیەنراوەتە پزیشکی دادوەری بەغداد.

لەلایەن خۆیەوە کازم سلێمان بورهان، بەڕێوەبەری گشتی  بەرگری شارستانێتی عێراق رایگەیاند"بەیانی ئەمڕۆ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانیوانە دو ئاگر کۆنتڕۆڵ بکەن، یەکێکیان لە ناو وەزارەتی زانست و تەکنەلۆجیابوە، ئەوی تریان لە کۆکای ماکێتێکبوە لە گۆڕەپانی وەسبە."