هەواڵی کوردستان ئێستا

پێشبینییەك بۆ باران بارینی بەهێز لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان

پێشبینییەك بۆ باران بارینی بەهێز لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان
پێشبینییەك بۆ باران بارینی بەهێز لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان

2021-04-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌پێى زانیاریه‌كانى شاره‌زایێكى بوارى كه‌شناسى نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك ڕوو له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عێراق ده‌كات وئه‌گه‌ری هه‌یه‌ شه‌پۆلی خۆڵبارینی چڕی له‌گه‌ڵدا بێت، بارانبارین له‌چه‌ندین ناوچه‌ ده‌بێت وله‌وانه‌یه‌ له‌پارێزگاكانی سلێمانی ودهۆك به‌هێزتر بێت.

سادق عه‌تیه‌ شاره‌زای كه‌شناسی عێراقی له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، نزمه‌ پاڵه‌په‌ستۆیه‌ك ڕوو له‌ وڵات ده‌كات و له‌ زۆرینه‌ی شاره‌كاندا ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واودا ده‌بێت، و تا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

عه‌تیه‌ له‌ به‌شێكی تری بڵاوكراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه‌كردووه‌، پێشبینی دابه‌زینی پله‌كانی گه‌رما له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات و له‌سه‌رجه‌م شاره‌كاندا كه‌شوهه‌وا به‌هاره‌ ده‌بێت،

كه‌شوهه‌وای دووشه‌ممه‌ش ئه‌گه‌ری بارانبارینی هه‌یه‌ و هه‌وره‌ بروسكه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌بێت له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، هه‌روه‌ها با له‌ باشور و باشوری خۆرئاواوه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و ناوچه‌كانی باكور ده‌بێت و خێراییه‌كه‌ی 50 بۆ 60 كیلۆمه‌تر ده‌بێت و له‌ ڕۆژی سێشه‌ممه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌گه‌ری بارانبارین له‌ شاره‌كانی ناوه‌ڕاست و باشور هه‌یه‌، له‌ شاره‌كانی سلێمانی و دهۆكیش له‌وانه‌یه‌ بارانبارین به‌هێزتر بێت.