هەواڵی کوردستان ئێستا

مەسروور بارزانی ٦٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکات

مەسروور بارزانی ٦٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکات
مەسروور بارزانی ٦٧ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی قوتابیان و لاوانی کوردستان پیرۆز دەکات

2020-02-17 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


هەولێر-KDP.info-   مەسروور بارزانی بەبۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن کە ئەمە دەقەکەیەتی:


بەبۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان ، پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو رێکخراوە تێکۆشەرەکە و  قوتابیان و لاوانی  کوردستان دەکەم کە مێژوویەکی گەشیان هەیە لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی رزگاری نیشتمانیی کوردستان و  پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەو پێشبردنی توانا وئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان . ئەم دوو رێکخراوە ، قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی بە توانا کە ئێستا لە بوارە جیاجیاکاندا رۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕن.

هیوادارم بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشانتان بۆ پاراستنی بەها نیشتمانییەکان دوور لە هزری تووندڕۆیی ، لە پێناو بە دیهێنانی دوارۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر دا  .

مەسرور بارزانی